خیال سنا برزنجه FIVETAMUSIC

خیال

زمان آهنگ: 4 دقیقه و 42 ثانیه

متن موسیقی:

ئەگەر هاتیەوە ئاگات لە خوت بێ گیانم
باش خوت داپوشێنە سەرمات نەبێ باوانم
ئەگەر هاتیەوە توزێک هەتاوم بو بێنە
با بیخەمە سەر چاوم چونکە بە دوریت فێرە
ئەگەر هاتیەوە کلیلەکەم داناوە
لە ژێر گولدانێک کە ناوی خوتم لێ ناوە
جار جار ئەلێن سەنا ماتل مەمێنە
ئەو ئیتر نایەتەوە بو هاتنی مەخوێنە

ئەلێن خەیالە….تو درو بوی ئەلێن تو نایەیتەوە..ئەوان نازانن…تو درو نیت ڕوژێک هەر
دێیتەوه.

Verse 2
ئەگەر هاتیەوە گیانە هەر وەک جارانم
ساکت و بێ دەنگ بو تو چاو بە گریانم
تو بەس وەرەوە باوان گیان چاو خو هیچ نیە
گیانەکەم بو تو بو تو قوچی قوربانم
ئەگەر هاتیەوە کە دیت ژینم خەزانە
دلت تەنگ نەبێت لەم پاییزو بارانە
بەس لەو کاتەوە کە تو ڕوشتی بەهار لای من نەماوە
لەو ڕوژە تو ڕوشتی قەلای دلم ڕوخاوە

ئەگەر هاتی ماچم کە بە تاسەتم گیانە
توخوا هاتی نازم کە بێ ناز کەوتم گیانە
ئەگەر هاتی ئەمجارە مەرو هیزێکم پێ نەماوە
چاوێک لە چاوم بکە لە مێژە چاوەرێم

ئەگەر هاتی گوێ مەگرە بو ئەوانە وا
ئەلێن خەیالە….تو درو بوی ئەلێن تو نایەیتەوە..ئەوان نازانن…تو درو نیت ڕوژێک هەر
دێیتەوه.